13 ئامۆژگاری بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە

بێگومان لە کاتی سوڕی مانگانەدا پێویستە خانمان زۆر باش ئاگاداری سیستمی خۆراکیان بن، چونکە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئەو ئازارە هەیە کە بۆیان دروستدەبێت.

بۆ بەخشینی زانیاری زیاتر بە خانمان ماڵپەڕی yawmiyati هەندێک رێنمایی بۆ هەڵبژاردنی جۆری خواردن لە کاتی سوڕی مانگانە بڵاودەکاتەوە:

1-چەرەسات، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە مەگنیزیوم، رێگا لە هەڵئاوسانی سک دەگرێت و ئازارەکەت هێواشدەکاتەوە.

2-لەکاتی سوڕی مانگانە کرداری هەرس ناچالاکدەبێت، بەڵام فاسۆلیا و بقولیاتەکان، بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر پێکهاتەی ریشاڵی کرداری هەرس رێکدەخات، لەهەمانکاتدا پێویستە ئاگاداری ئەو جۆرانە بیت کە غازات زۆر دروستدەکات، بۆ ئەوەی بێزارنەبیت.

3-پێویستە لە کافایینەکان دووربکەویتەوە، وەک چا و قاوە، چونکە تووشی هەڵئاوسانت دەکات، باشترە خواردنەوەی چای گوڵە بەیبون و زەنجبیل هەڵبژێریت، چونکە ئارامدەکاتەوە و ئازارەکەت هێواشدەبێتەوە.

4-شوکوڵاتەی تاڵ یان تۆخ، بێگومان رەنگە ئارەزوویەکی زۆر بۆ خواردنی هەبێت لەکاتی سوڕی مانگانە، کاریگەری لەسەر حەوانەوەی دەروونیشت هەیە، بەتایبەت لەو کاتەدا کە هەڵدەچیت، هەربۆیە گرنگە رۆژانە کەمێک بخۆیت.

5-میوە و سەوزە یارمەتی چالاکبوونی سوڕی مانگانە دەدات، هاوکات ئارەزووشت بۆ شیرینی و خواردنە کاربۆهێدراتیەکان کەمدەکاتەوە، هەربۆیە هەوڵبدە بایەخی پێبدە بەتایبەت میوە  وشککراوەکان.

6-خانمان پێویستیان بە 1200 ملیگرام کالسیۆم هەیە رۆژانە، هەربۆیە پێویستە ئەو خواردنانە بخۆیت کە کالسیۆمی تێدایە، بەتایبەت لەو ماوەیەدا.

7-ئەو خواردنانەی ڤیتامین جی تێدا زۆرە، یاریدەی چالاکبوونی هێلکەدان دەدات، هەربۆیە پێویستە بایەخی پێبدەرێت، وەک پرتەقاڵ و مەعدەنوس، هاوکات ئازار هێواشدەکاتەوە.

8-بایەخ بەو خواردنانە بدە کە ڤیتامین ئێچی تێدایە، چونکە سوڕی مانگانە چالاکدەکات و ئازار کەمدەبێتەوە، وەک ئەڤۆگادۆ و زەردێنەی هێلکە.

9-ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین بی6، کە باشترین سەرچاوەیە بۆ هێورکردنەوەی دەروون و نەمانی دڵەڕاوکێ، هاوکات رێگا لە هەڵئاوسان دەگرێت، وەک پەتاتە و مۆز و شۆڤان.

10-گرنگە ئاگاداری خواردنە ریشاڵیەکان بیت، بەسوودە بەڵام نەبێت زیاد لە پێویست بێت، بەهۆی ئەوەی تووشی کرژبوونت دەکات.

11- ئاگاداری خواردنی شیرینی و سوێریش بە، چونکە زیانی هەیە.

12- بەهەمانشێوە لە گۆشتی سوریش دووربکەوەرەوە، چونکە سک تووشی ئازاردەکات.

13- گرنگە بایەخ بە خواردنەوەی ئاوی زۆر بدەیت.

Back to top button