گواردیۆلا ئەستێرەیەکى ڕیاڵ مەدریدى دەوێت

ڕۆژنامەکانى ئیسپانیا باس لەوە دەکەن کە پیپ گواردیۆلاى ڕاهێنەرى یانەى مانچستەر سیتى لەهەوڵى ئەوەدایە ئیسکۆ ئالارکۆن بەرەو ریزەکانى یانەکەى بگوازێتەوە.

ئەم یاریزانە ئەندەلوسییە بەهۆکارى یاریی پێنەکردنى لەلایەن سۆلارییەوە لەهەوڵى ئەوەدایە لە گواستنەوەى زستانەى یاریزاناندا ڕیزەکانى یانەى شاهانە بەرەو یانەیەکى دیکە بەجێبهێڵێت.

ئیدواردۆ ئاندا سەرنوسەرى ڕۆژنامەى (ئۆک)ى ئیسپانى لە لێدوانێکیدا بۆ بەرنامەى چیرینگیتۆ ووتى.. کەسێکى نزیک لە گواردیۆلاەوە پێی ڕأگەیاندووم کە  ئەو ڕاهێنەرە ئیسپانیە چاودێرى ئەو یاریزانە دەکات و هەوڵى گواستنەوەى دەدات.

ئاندا دەشڵێت.. هەمومان باش دەزانین کە بەردەوام گواردیۆلا گرنگى بە تواناکانى ئیسکۆ داوەو 10 رۆژ لەمەوبەر لە ڕێگەى کەسێکى نزیکیەوە پەیوەندى بە ئیسکۆوە کردوەو پرسیارى لێکردوە سەبارەت بەوەى ئامادەى تێدایە یاریی بۆ مانچستەرسیتى بکات.

Back to top button