بەوێنە.. ئاگرێکی گەورە لە وەزارەتی نەوتی عێراق کەوتەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/10/bapala1-1-1.png)
ئاگرێکی گەورە لە باڵەخانەی وەزارەتی نەوتی عێراق دروست بووە و هاووڵاتییان وێنەکان بڵاو دەکەنەوە، بەگوتەی هاووڵاتییانی عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە وێنەکانیشیان بڵاو کردووەتەوە، ئاگرەکە لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-1-2019 دروست بووە.
وەك لە وێنەکاندا دەردەکەوێ، دووکەڵێکی زۆر لە نهۆمی کۆتایی باڵەخانەی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەغدا، دەردەچێت، تا ئێستا حکوومەت و دەزگا ئەمنییەکانی عێراق هیچ لێدوانێکیان لەبارەی ئەو رووداوەوە نەداوە.