د.فرسەت سۆفی:هۆشداری دەدات لەمەر بەردەوامی گەندەڵی

خواكوڕك
 
لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك لە واڵەكەی خۆی دا د.فرسەت سۆفی هۆشداری دەدات لە ئەگەری بەردەوامی گەندەلی و دوو بەرەكی هێزە سیاسیەكان كوردستان بەرەو قۆناغێكی مەترسیدار هەنگاو بنێت و دەلێت، زۆر دەترسم دەردی كوشندەی گەندەڵی و ناعەدالەتی و دووبەرەكی ناوخۆیی هەموو ڕیسەكەمان بكاتەوە خوری و ئەوەی بە خوێن و فرمێسك بە دەستمان هێنا بیكەینە قوربانی خەڵكانێكی پیسخۆر كە قەت قاسەو گیرفانەكانیان پڕ نابن
 
هەروەها فرسەت سۆفی لەواڵەكەی خۆی دا ئەوەش دەنووسێت، خەڵكی خەمخۆری نیشتمان : بەعس بە جەبەروتی و ستەمكاری خۆی نەیتوانی بەرامبەر ئیرادەی گەلەگەمان خۆی ڕابگرێت، داعش بەم هەموو دڕندایەتی خۆیەوە لە ئاست شكۆی پئشمەرگەو گەورەیی شەهیدەكانمان چۆكی دادا بەڵام گەندەلی و پەرتەوازەی بۆتە مەترسی بەسەرمانەوە.
 
لەكۆتایش دا سۆفی دەنووسێت، خەمخۆرانی نیشتمان تا درەنگ نەبووە هەموو بەیەكەوە وەرنە مەیدان ئەگینا لە جیاتی ئاسۆی ڕوون دوكەڵێكی ڕەش و تاریك دەبینم.
Back to top button