سهعید كاكهیی داوای لێبوردن دهكات
له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا، سەعید كاكەیی ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق، سهر به بزووتنهوهى گۆڕان داوای لێبوردنى لە ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران كرد، كە پێشتر بێ بەڵگە بە ساختەكاری و گەندەڵی تۆمەتباری كردبوون.
سهعید كاكەیی، له گرته ڤيديۆييهكهدا دان بەوەشدا دەنێت، كە لە ژێر فشارە سیاسییەكان، تۆمەتی داوەتە پاڵ كۆمسیۆن و ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران، داواش دەكات بەگەورەیی خۆیان لێی ببورن.