بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوره‌ له‌سه‌ر داواكردنی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تائێستا سووره‌ له‌ سه‌ر داواكردنی پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم و داواش ده‌كه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی نوێ گه‌تنده‌ڵی بنه‌بر بكات .

نەسرەدین مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان  ڕاگەیاند: “ھەرچەندە تاکوو ئێستا ھیچ بڕیارێک لەبارەی پشکی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان نەکراوە، بەڵام ئێمە پێمان باشە پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و چەند وەزارەتێکی خزمەتگوزاری وەربگرین، تاوەکوو بتوانین لەڕێگەی ئەو وەزارەتانەوە بەبێ جیاوازی، خزمەت بکەین”.

ئەندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان گوتیشی :” پێکھێنانی کەبینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ دواکەوتووە، بەڵام گۆڕان ھۆکاری دواخستنی پێكهینانی حکوومەتی ئایندە نییە هیواخوازین، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت خێراتر بکرێت”.

نەسرەدین مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان ده‌شلێ:” یەکێک لە داواکارییەکانیان بۆ کابینەی نوێی حکوومەت، ئەوەیە کە گەندەڵی بنبڕ بکرێت خۆ ئه‌گه‌رنا لانی کەم، کەم بکرێتەوە، بۆیە پێمانباشە مەسروور بارزانی، ھەموو ھەوڵێکی خۆی بخاتە گەڕ بۆ ئەوەی گەندەڵی نەمێنێ و نەشتەرگەری بۆ ببڕکردنی دیاردەی گەندەڵی بکات”.

Back to top button