ئه‌بوبه‌كر كاروانی : سه‌رۆك بارزانی پۆستی هه‌بێت یان نا خاوه‌نی بڕیاری سیاسی هه‌رێمی كوردستانه
سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نی ئیراده‌یه‌كی نوێخوازی و هاوچه‌رخانه به دیدێكی دیموكراتخوازانه ده‌یه‌وێت میله‌تی كورد و پێكهاتهكهكان له قوناغی بنده‌ستی و پاشكۆیه‌تی بۆ عیراق و عێراقچێتی بگوازێته‌وه بۆ قوناغێكی سه‌ربه‌خۆبوونی خود‌و به‌ده‌ستهێنانی ئازادی بۆ تاكی كورد و ڕزگاربوونی ئیراده له كۆت و به‌ندی پاشكۆیه‌تی سیاسی.
ئەبوبەکر کاروانی،چاودێری سیاسی وسیاسه‌تمه‌داری كورد ڕایگەیاند: “بەرپرسانی وڵاتانی جیھان کاتێک سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن، بە سرووشتی خۆیان سەردانی ئەو کەسانە دەکەن کە دەسەڵاتی وڵاتەکەیان بەدەستەوەیە یان پێگەیەکی بەھێزیان بەسەر حزب و دامەزراوەکانەوە ھەیە، بێگومان بارزانی لە ھەرێمی کوردستاندا کەسایەتییەکی بەھێزە و بڕیاری سیاسی بەدەستەوەیە، بۆیە بەرپڕسانی وڵاتانی جیھان کاتێک دێنە ھەرێمی کوردستان، سەردانی دەکەن”.
ئه‌بوبه‌كر كاروانی سیاسه‌ته‌مه‌داری كورد ده‌شڵێت:” بەرپرسانی وڵاتان کاتێک لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبنەوە، ھۆکارەکەی بۆ ئەوە ناگەڕێتەوە کە سەرۆک بارزانی پۆستی ھەبێت یان نەیبێت، بەڵکوو ”مەسەلەکە ئەوەیە کە کێ توانای بڕیاردانی سیاسی ھەیە و بڕیاری سیاسی لای کێیە و ئایا کێ زۆرترین کاریگەری ھەیە؟ ئەوان لەگەڵ ئەو کەسەدا کۆدەبنەوە”.
ئەبوبەکر کاروانی چاودێری سیاسی گوتیشی : ”وڵاتان پێیان وایە، ھەرچەندە بارزانی پۆستی فەرمی نییە، بەڵام کاریگەرییەکی بەھێزی لەسەر پرۆسەی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان هەیە، ئەوانیش دەیانەوێت لەگەڵ کەسێکدا مامەڵە بکەن کە خاوەنی بڕیاری سیاسی بێت، بێگومان ئەگەر بەرپرسانی دەرەوەی وڵات نەزانن بارزانی کەسایەتییەکی بەھێزی ھەرێمی کوردستانە، بەو جۆرە سەردانی ناکەن و لەگەڵی کۆنابنەوە”.
له دوای خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا بوون كه خواست و ئامانجی سه‌رۆك بارزانی له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی سیاسی و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستانه .