كۆما جڤاكێن كوردستان : خەبات بۆ رزگاركردنەوەی عەفرین دەستپێدەكەین
ساڵێك بهر له ئێستا سوپای توركیا و ئهو میلیشیا چهكدارانهی سووریا كه ئهنقهره پاڵپشتیان دهكات، ھێرشیان بۆ سهر عهفرین و ناوچهكانی دهوروبهری دهستپێكرد و دوای نزیكهی دوو مانگ شهڕ و پێكدادان شارهكهیان داگیر كرد.
ھاوسەرۆكایەتی كۆنسەی بەرێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان “كەجەكە”، لە ساڵوەگەری ھێرشەكانی سەر عەفریندا رایگەیاند: “گەلی رۆژئاوای كوردستان بەرامبەر داگیركردنی عەفرین ھەزاران شەھیدی داوە، عەفرین رزگار دەكرێت و ئەركی سەر شانمان بەجێ دەگەیەنین و خەبات بۆ رزگاركردنەوەی عەفرین دەستپێدەكەین”.
كۆما جڤاكێن كوردستان “كەجەكە” دەشڵێت: “ئەمریكا و رووسیا و نەتەوە یەكگرتووەكان بینەری داگیركردنی عەفرین بوون و ھیچ كارێكیان نەكرد بۆ رێگرتن لە داگیركردنی شارەكە. دەشڵێت، رووسیا لە بازاڕێكی گەنیودا عەفرینی بەرامبەر غووتا فرۆشت و ئێستا توركیا شارەكەی داگیركردووە و وەك خاكی خۆی مامەڵە لەگەڵ عەفرین دەكات”.
هاوكاتیش ئهمڕۆ پێنج شهممه ۱۷ی۱ی۲۰۱۹ بە بۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ھێرشیكردنە سەر عەفرین لەلایەن تورکیاوە خۆپیشاندنێکی ناڕەزایی لەبەردەم بارەگای سەرەکی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل بەرێوەچوو.
خۆپیشاندەران به ئاڵای کوردستان و نووسراو و وێنە و دروشمی تایبەت دژی داگیرکاری عەفرین، بەتوندی داگیركاری ئهو شاره ئیدانە دهكهن و دەڵێن “تورکیا دەیەوێت دیمۆگرافیای شار و ناوچەکانی عەفرین بگۆڕێت و سیمایەکی تورکی لەو ناوچەیە بچەسپێنێت.