سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستانه‌وه‌ باری له‌ناكاوی بۆ ساڵێكی تر درێژكرده‌وه‌

حاڵه‌تى باری له‌ناكاو، له‌ سه‌رده‌مى ئيداره‌ى بيل كلينتۆن و له‌ ۲۳ى كانوونى دووه‌مى ۱۹۹۵ه‌وه‌ راگه‌يه‌ندراوه‌ و ساڵانه‌ به‌ر له‌ ته‌واوبوونى واده‌كه‌ى درێژ ده‌كرێته‌وه‌.

كۆشكى سپى له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا بڵاويكردووه‌ته‌وه‌و رايگه‌ياند:”جموجۆڵى تيرۆريستان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ پرۆسه‌ى ئاشتى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات و ئه‌مه‌ش مه‌ترسييه‌ بۆ سه‌ر ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى و سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ و ئابوورى ئه‌مه‌ريكا، هه‌ر بۆيه‌ دۆناڵد تره‌مپ بارى له‌ناكاو بۆ يه‌ك ساڵى ديكه‌ درێژكردووه‌ته‌وه‌ “.

به‌ گوێره‌ى بڕياره‌كه‌، ئه‌مه‌ريكا سزاى دارايى و سياسى به‌سه‌ر ئه‌و كه‌س و گرووپانه‌دا ده‌سه‌پێنێت، كه‌ ناويان ده‌خرێته‌ ليستى ره‌شه‌وه‌ و له‌ هاووڵاتييانى ئه‌مه‌ريكا قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت هيچ جۆره‌ مامه‌ڵه‌يه‌كيان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.

 

Back to top button