بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم ئاماری ساڵی ۲۰۱۸ـی ئاشكرا كرد

ئەمڕۆ، پێنجشەممە ۱۷ی۱ی۲۰۱۹، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری کاروچالاکییەکانی ساڵی ۲۰۱۸ی خستە ڕوو، هەروەها هاووڵاتییان لە دوا وادەی کارکردن بە رەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی ئاگادار کردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان ئاشکراشی کرد، کە بەپێی پلانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی بەغدا لە مانگی ٦ی ئەمساڵ کۆتایی بە کارەکانی فەرمانگەی باری شارستانی دێت، دوا وادەش بۆ بوونی رەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی ساڵی ۲۰۲۳یە.

پوختەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ۲۰۱۸:

دەرهێانی پاسپۆرت:

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر: ۱۵۲ هەزار و ٦۸۲
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی: ۱۲۵ هەزار و ۷۹۲
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی دهۆک: ۱۲۳ هەزار

دەرهێنانی رەگەزنامە:
هەولێر: ۲۲ هەزار و ۷۸
سلێمانی: ۱۵ هەزار و ۱٤۵
دهۆک: ۱۸ هەزار و ۲۷۸

دەرهێنانی ناسنامەی باری شارستانی:
هەولێر: ۸۰ هەزار و ۵٦۰
سلێمانی: ۵۱ هەزار و ۹۵۵
دهۆک: ۵٦ هەزار و ٤۷٤

دەرهێنانی کارتی نیشتیمانی:
هەولێر: ۱۵۰ هەزار و ۳۳۷
سلێمانی: ۱۵۲ هەزار و ۷۰
دهۆک: ۸۳ هەزار و ۲۷٤

Back to top button