پەرلەمانتارانی کۆمەڵ: پێشنیار بۆ حکومەتی عێراق دەکەن، بوودجە نەنێرن بۆ هەرێم تا داهاتی نەوت ڕادەستی بەغدا نەکەن
دوای ئەوەی بەهۆی پێشنیاری گرووپێکی یەکێتی موچەی هەرێمی کوردستان لەلایەن نوری مالیکی بودجەی هەرێم بڕدرا، لە ئێستاشدا کە هەرێمی کوردستان نەوتی خۆماڵی کردووە، چەند پەرلەمانتارێکی کۆمەڵ پێشنیار بۆ عادل عەبدوولمەهدی دەکەن تا هەموو داهاتی نەوت ڕادەستی عێراق نەکەن پێویستە هیچ پارەیەک بۆ هەرێم نەنێرن.
ئەحمەد حاجى رەشید، ئەندامى کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانى عێراق، لە پەیجى تایبەتیى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى (فەیسبووک)، بەبێ ئەوەی هیچ کەس و لایەنێک لەمبارەوە قسەیەکیان کردبێت، نووسیویەتی: “ئەگەر هەرێم نەوت رادەست نەکات، رێگە نادرێت عادل عەبدولمەهدى هیچ پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت”.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش داوە، لە کۆبوونەوەی یەکەمی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، باس لە رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عادل عەبدولمەهدی کراوە، کە هەرێمی کوردستان نەوتی خۆی دەفرۆشێت و بەغداش مانگانە زیاتر لە 454 ملیار بۆ موچەی فەرمانبەرانی کوردستان رەوانە دەکات، لەگەڵ ناردنی 67 ملیاریش بۆ پێشمەرگە.
پڕۆژه بودجهی عێراق ئێستا له پهرلهمانی عێراقه و رۆژی 24-10-2018، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاساكهی رەوانەی پەرلەمان كردووە، بەڵام تاوەكوو ئێستا پەسەند نەکراوە و تەنیا خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ پرۆژە یاساكە كراوە.
ڕۆژنامەوسێکیش بە (خواکوڕک)ـی ڕاگەیاندووە پەرلەمانتارانی کۆمەڵ ئەو پێشنیارەیان بۆ حکومەتی عێراق کردووە، پەرلەمانتارەکانی ئەوان بە بێ پەردە باس لەو بابەتە دەکەن.