ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان زانیار لەبارەی هاوڵاتیە دەستگیركراوەكەی ژاپۆنی ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
لە راگەیاندراوێك دا ئەنجوومەنی ئاسایش زانیاری لەبارەی هاوڵاتیەكی ژاپۆن، دەلێت لە رێکەوتی 19ـی ئۆکتۆبەری 2016 ھاووڵاتییەکی ژاپۆنی بەناوی( کوسوکی تسیونیوکا) ناسراو بە (شامیل ک. تسیونیوکا) بەتۆمەتی ھەبوونی پەیوەندی لەگەڵ داعش لە نزیک چیای زەرتک دەستگیرکرا.
هەروەها لەئەنجوومەنی ئاسایش دەلێت لە میانەی دەستگیرکردنیدا دەزگاکانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بەردەوام لە گفتوگۆ دابوون لەگەڵ دەسەڵاتداری ژاپۆن لەسەر ئەو تۆمەتەی روبەڕووی کراوەتەوە، ھەروەھا بڕیاردرا ئەم ھاووڵاتیە رادەستیان بکرێتەوە، لەسەر بنەمای ئەم بڕیارە رۆژی دووشەمە رێکەوتی ٧ی نۆڤێمبەر لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە بەڕێکرا.
دەقی راگەیەندراوەکە:
راگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لەبارەی دەستگیرکردنی ھاووڵاتیەکی ژاپۆنی
لە رێکەوتی 19ـی ئۆکتۆبەری 2016 ھاووڵاتییەکی ژاپۆنی بەناوی( کوسوکی تسیونیوکا) ناسراو بە (شامیل ک. تسیونیوکا) بەتۆمەتی ھەبوونی پەیوەندی لەگەڵ داعش لە نزیک چیای زەرتک دەستگیرکرا.
لە لێکۆڵینەوەدا، کە لەلایەن دەزگای دژە تیرۆری کوردستان لەگەڵیدا ئەنجام دراوە، دەرکەوت لەڕێگەی مۆبایلی زیرەکەوە پەیوەندی بە ئەندامانی داعشەوە کردووە.
لە میانەی دەستگیرکردنیدا دەزگاکانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بەردەوام لە گفتوگۆ دابوون لەگەڵ دەسەڵاتداری ژاپۆن لەسەر ئەو تۆمەتەی روبەڕووی کراوەتەوە، ھەروەھا بڕیاردرا ئەم ھاووڵاتیە رادەستیان بکرێتەوە، لەسەر بنەمای ئەم بڕیارە رۆژی دووشەمە رێکەوتی ٧ی نۆڤێمبەر لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە بەڕێکرا.
ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان
7/11/2016