پۆمپیۆ پەیامێکی ناتانیاهۆ بە عادل عەبدولمەهدی ڕاگەیاند، ئەگەر هەیە ئیسرائیل لە حەشدی شەعبی بدات

 

دوای ئەوەی وەزیر دەرەوەی ئەمریکا سەردانی عێراقی کرد، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبوویەوە، بە پێی هەواڵی ئاژانسێکی رووسی پۆمپیۆ به‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی راگه‌یاندووه‌، له‌ ئه‌گه‌ری بۆردومانكردنی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌، واشنتن هیچ ده‌ستێوه‌ردانێك ناكات و هه‌ڵوێستی نابێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حكوومه‌تی عێراقی، بە ماڵپەڕی رووسیا الیومی ڕاگەیاندوو: مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه‌، هیچ هه‌ڵوێست و ده‌ستێوه‌ردانێكیان نابێت ئه‌گه‌ر ئیسرائیل بۆردومانی حه‌شدی شه‌عبی بكات.

مالپەڕی رووسیه‌ الیوم، له‌ زاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، كه‌ ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه‌، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پۆمپیۆ گۆڕه‌پانه‌كه‌ی بۆ ئیسرائیل واڵا كردووه‌ له‌ هه‌ر هێرش و بۆردومانێك ئه‌گه‌ر بیكاته‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناو عێراق و له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر شتێكی له‌و جۆره‌ش، ئه‌مه‌ریكا ده‌ستێوه‌ردان ناكات و هه‌ڵوێستی نابێت بۆ راگرتنی بۆردومانه‌كان.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند، عادل عه‌بدولمه‌هدی نیگه‌رانی خۆی نیشانداوه‌ و به‌ پۆمپیۆی راگه‌یاندووه‌، ئه‌و كاره‌ ده‌رهاویشته‌ی “مه‌ترسیداری” ده‌بێت له‌ ناوچه‌كه‌.

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌ سه‌ردانێكی نهێنی گه‌یشته‌ عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆبووه‌وه‌، دواتریش سه‌ردانی هه‌ولێری كرد.

سه‌رچاوه‌: رووسیه‌لیه‌وم

Back to top button