ئابوری عێراق ڕووەو داڕوخانی زیاتر دەڕوات، مەترسی بۆ ژیانی هاوڵاتیان لە ئارادایە

لەگەڵ ئەوەی عێراق لە و وڵاتانەیە  کە یەدەگی نەوتی زۆرە و شوێنی دیارە لەنێو وڵاتە نەوت فرۆشەکانی جیهان، بەڵام تا دێت ئاماژەكانی خراپی دۆخی ئابوری عێراق بەرەو خراپتر ھەنگاو دەنێت و ھۆكاری سەرەكیش دەگەڕێتەوە بۆ ھێنانی سەرجەم پێداویستیەكان لە دەرەوە كە بۆتە ھۆی داگیركردنی تەواوی بازاڕو داخستنی زۆربەی كارگە ناوخۆییەكان.

بە پێی داتاكان عێراق لە ساڵی ٢٠١٨ بەبڕی یانزە ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئیران كردووە،ھاوكات وڵاتی چین بە بڕی ٢١ ملیار دۆلار شمەكی ھەناردەی عێراق كردوە،وڵاتی توركیاش مەبەستی وایە ساڵی ٢٠١٩ ڕێژەی ھەناردەی بۆ عێراق بەرز بكاتەوە لە ١٦ ملیارەوە بۆ بیست ملیار دۆلار بەرز بكاتەوە.

ئابوریناسان پێیان وایە ھۆكاری خراپی ژێرخانی ئابوری عێراق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە شمەكی دەرەكی ھەرزانتر دەست دەكەوێت لە شمەكی ناوخۆ و ئەوەش بۆتە ھۆی داخستنی زۆربەی كارگە ناوخۆییەكان.

Back to top button