ماکرۆن هێزەکانمان لە عێراق و سوریا ناکشێنینەوە، تەقینەوەی مونبج پێمان دەڵێت هێشتان داعش ماوە
دوای ئەوەی ئەمریکا بڕیاریدا هێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە، مانەوەو کشانەوەی هێزە بیانیەکان بووە مژاری گەرمی وڵاتان و سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند كه هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ردوو وڵاتی عیراق و سوریا ناكشێنه‌وه و کوژرانی سەربازە ئەمریکییەکانیش لە تەقینەوەکەی منبج نیشانەی ئەوەیە داعش کۆتایی نەهاتووە.
له‌میانی سه‌ردانێكی بۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له نزیك شاری تۆلۆز، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: كشانه‌وه راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌مریكای هاوپه‌یمانمان له سوریا نابێت له ئامانجه ستراتیژییه‌كه‌مان لامان بدات كه له‌ناوبردنی داعشه.
وتیشی: “له وڵاتی شام له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی لە عیراق و سوریا لە ماوەی ساڵی 2019دا ده‌مێنینه‌وه”.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا باسی له كوژرانی پێنج سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كه‌ی ناو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مبنج له باكوری سوریا كرد و وتی: ئه‌و روداوه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه جه‌نگی دژی داعش هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه و چه‌ند مانگی داهاتوو بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.