دژه‌ تیرۆری کوردستان دوو ئه‌ندامی گرووپێكی تیرۆریستيی داعش له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر ده‌کات

 

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری سه‌ربه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیاری و پاش چاودێریکردنی ورد و له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر له‌ رێکه‌وتی 16-1-2019 له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌رکه‌وتوودا دوو ئه‌ندامی گرووپێكی تیرۆیستيی”داعش”ى له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرد.

 

وەک لە بڵاوکراوەکەی دژەتیرۆردا هاتووە: تیرۆریستان به‌ناوه‌کانی (احمد ابراهيم احمد جد‌يع) و (قحطان علی احمد جد‌یع) كه‌ تاوانباران له‌ به‌شی ئه‌منی گرووپی تیرۆیستيی داعش کاریان کردووه‌.
هه‌ر له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ٦ گومانلێکراو به‌كارى تيرۆر ده‌ستگیرکران و، سه‌رجه‌م ده‌ستگيركراوان رێكارى ياساييان له‌گه‌ڵدا ده‌گيرێته‌به‌ر.

 

 

Back to top button