چی ڕوو دەدات ئەگەر خواردنەوەی ئاوی لیمۆ دەستپێكی هەموو ڕۆژێكت بێ؟
زۆرێك لە ئێمە رۆژانە سەرەتای هەستان لە خەو بە كووپێك قاوە یان كووپێك ئاو دەست پێ دەكەین بۆ ئەوەی برێك وزە بەلەش بگات، بەڵام باشتر وایە سەرەتا كووپێك ئاو لیمۆ بخورێتەوە چونكە سوودێكی زیاتر بەلەش دەگەیەنێت.
دروستكردنی ئاوی لیمۆ زۆر ئاسانە تەنیا پێویستت بەقاشێك لیمۆ دەبێت لەگەڵ كووپێك ئاو باشتر وایە چەند خولەكێك دابنرێت بۆ ئەوەی پێكهاتە خۆراكییەكان تێكەڵ بە ئاوەكە ببن. لێرەدا باس لە سوودەكانی ئاو لیمۆ دەكەین بەتایبەتی ئەگەر هاتوو لە بەیانیاندا بخورێت.
یەكەم: لەش شێداردەكاتەوە، وشكبوونەوەیی دریژخایەن نەخۆشیەكە كە لە %75 دانیشتوانی ئەمەریكا بەدەست ئەم نەخۆشیەوە دەناڵێنن و دەبێتە هۆكارێك بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە و نارێكی ریخۆڵەكان و خەڵەفاندن، ئەگەر ئاو خواردنەوەت لەبیر كرد تەنیا چەن قاشە لیمۆیەك بۆ ئەو ئاوە زیاد بكە كە بەردەوام دەیخۆیتەوە بەم شێوەیە تامێكی خۆشتر بە ئاوەكە دەدات و سودێكی زیاتر بەلەش دەبەخشێت.
دووەم: هەرسكردن باشتر دەكات، خواردنەوەیی كوپێك ئاوی لیمۆ لە بەیانیاندا سیستەمی هەرسی بەگونجاوی دەهێڵێتەوە بە درێژایی رۆژ و رێژەی pH لەش رێكدەخات و هەروەها یارمەتی چارەسەركردنی ئازاری گەدە و برین دەدات، تێكشكاندنی خۆراك ئاسانتر دەكات و پێكهاتەی خۆراكی زیاتر دەمژرێت لە رێگەی ریخۆڵەكانەوە.
سێیەم: سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات، لیمۆ وەكو میوە ترشەكانی تر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی ئەم ڤیتامینە پێكهاتەی خۆراكی گرنگ دەدات بەلەش و بەمەیش سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات وە رێگە لە نەخۆشیە ڤایرۆسیەكان دەگرێت وەكو هەڵامەت و نەخۆشیەكانی تر.
چوارەم: هەناسەدان باشتر دەكات، بۆنی ناخۆشی دەم و هەناسەی خراپ بەهۆی كۆبوونەوەیی بەكتریاوەیە لە رێگەی قورگ و دەم و كۆئەندامی هەناسەوە بەتایبەتی لە كاتی نووستندا. بۆ ئەوەی لەم بەكتریایانە رزگارت ببێت دەتوانیت پاككەرەوەی سروشتی بەكاربهێنیت ئەویش لەرێگەی بەكارهێنانی لیمۆوە كە یارمەتی پاككردنەوەی دەم دەدات كاتێك ئاوی لیمۆ دەخۆیتەوە باشتر وایە غەرغەرەی پێبكرێت بۆ ئەوەی هەموو بەشەكانی ناوەوەی دەم بەم گیراوە رشە تەر ببن.
پێنجەم: هەوكردن كەم دەكاتەوە، ڤیتامین سی لە لیمۆدا یارمەتی كەمكردنەوەیی هەوكردن دەدات و نەخۆشیی بەشێوەیەكی خێراتر چاك دەكاتەوە.یارمەتی بەرهەمهێنانی كۆلاجین دەدات كە پێكهاتەیەكی پرۆتینی گرنگە بۆ پێست و سووری خوێن و شانەی پەیوەست و ئێسك، سەرەرایی ئەوەش ئاوی لیمۆ دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسید هەڵئاوسان كەم دەكاتەوە و چاكبوونەوەیی شانەكان باشتر دەكات.