نیشانەکانی کەمی ڤیتامین سی لە جەستەدا

ڤیتامین سی بە پێکهاتەیەکی سەرەکی و گرنگ بۆ جەستە دادەنرێت، چونکە دژەئۆکسانە و یاریدەی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات، کە بۆ پێست پێویستە و کرداری هەناسەدانت چالاکدەکات و تەندروستی ئێسک و خوێنبەرەکان دەپارێزێت، لەهەمانکاتدا بەرگری لەش بەرزدەکاتەوە و یاریدەی مژینی ئاسن دەدات، هەربۆیە کەمبوونەوەی زیان بە جەستە دەگەیەنێت.

بەگوێرەی هەواڵەکەی yawmiyati ئەو کەسانەی کەمی ڤیتامین سییان هەیە، ئەم نیشانانەیان تێدایە:

1-بەردەوام ماندووبوون و شەکەتی لە ماوەیەکی کەمدا.
2-لاوازی ددانەکان و هەوکردنی.

3-قژت بێهێزدەبێت و رەنگی تێکدەچێت.
4-هەست بە ئازاری ئێسک و جومگەکانت دەکەیت.

5-کێشت رەنگە کەمبکات یان زیاد، واتە ناهەوسەنگ دەبێت.
6-ماسولکەکانت کرژدەبن و درەنگ برینەکان ساڕێژدەبن.

بۆ ئەوەی چارەسەری کەمی ڤیتامین سی بکەیت، پێویست بایەخ بە میوە و سەوزە بدەیت، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی وەک پرتەقاڵ، لیمۆ، مانگۆ، تو، شوتی، کیوی، ئەناناس، شیلک، تەماتە، بیبەر، بروکلی، سپێناخ، کەلەرم هاوکات خواردنی تەندروست، چونکە رۆژانە پێویست بە 60 ملیگرام ڤیتامین سی هەیە.

Back to top button