نرخی نەوت به‌رز ده‌بێته‌وه‌

له‌ 48 سەعاتی ڕابردوو نرخی نەوت تا 61  دۆلار و 33  سەنت هەڵكشا، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە ڕووی لە به‌رزبوونى زیاتر كردووە و نزیكەی 27 سەنت لە نرخەكەی به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

كاتێك دوێنێ بازاڕەكە كرایەوە نرخی هەر بەرمیلێك لە نەوتی برێنت بە 51 دۆلار و 90 سەنت دەفرۆشرا،  بەڵام ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى كانوونى دووه‌م  بە گوێرەی “dailyfx” ئێستە به‌ 52 دۆلار و 73 سه‌نت دەفرۆشرێت، نرخی نەوتی تەكساسیش لە 52 دۆلار و 20 سەنت بۆ 61 دۆلار و 81 سه‌نت هەڵكشا.

پێویستە بگوترێت لە نیوەی دووەمی مانگی ڕابردووی زایینی نرخی هەر بەمیلێك لە نەوتی برێنت تا خوارووی 50 دۆلار دابەزی، بەڵام لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە نرخەكەی ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و لە ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەی رابردوو جگە لە سێ رۆژ كە نرخی نەوت دابەزی، هەموو ڕۆژێك لە نرخی نەوت هەڵكشاوە و دیاریش نییە ئەمڕۆ هه‌ینى دواجار بە رەنگی سەوز یان سوور كۆتایی دێت.

گرنگترین هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سووربوونی ئەمەریكا لە جێبەجێكردنی سزاكانی سەر ئێران دەگەڕێتەوە و ئەو شەش وڵاتەی كە ئەمەریكا رێی پێ دابوون نەوتی ئێران بكڕن، چیتر بۆیان نییە لە كڕینی نەوت بەردەوام بن.

جگە لەمە لە سەرەتای ئەمساڵەوە وڵاتانی ئۆپێكیش بەرهەمهێنانی نەوتیان تا ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا كەم كردووەتەوە. ئەوان لە كۆتایی ساڵی رابردوو لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ رێگرتن لە زیاتر دابەزینی نرخی نەوت رێككەوتبوون.

 

 

Back to top button