سبەی ڕەوشی کەش و هەوای هەرێمی کوردستان گۆڕانی بەسەردا دێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمڕۆ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی بەفرێکی کەم دەبارێت، هەروەها نزمترین پلەی دەگاتە ٣ پلەی سیلیزی.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە پێشبینی دەکرێت سبەی ئاسمان ساماڵ بێت و لەکاتەکانی بەیانیدا تەم درووست بێت، پلەکانی گەرماش نزم ببنەوە بۆ خوار پلەی سفر و بە جۆرێک نزمترین پلە لە پارێزگای سلێمانی دەبێت کە دەگاتە ٣پلە لە خوار سفرەوە.

   

Back to top button