به‌و گیراوانه ڕێ له شێرپه‌نجه بگره
یه‌كێك له‌و رێیانه‌ى وه‌ك رێگریه‌ك بۆ نه‌خۆشییه‌كانى شێرپه‌نجه به‌كارده‌هێنرێت ئه‌وه پێویسته وه‌كو ژه‌مێكى هاوسه‌نگ بخورێت زیادكردنى گیراوه سروشتییه‌كان بۆ ئه‌و شه‌ربه‌تانه‌ى كه دروست ده‌كرێت پێویسته پرن له ڤیتامین و كانزا كه‌ى پێویستن بۆ له‌ش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شێرپه‌نجه.
ئه‌م گیراوه سروشتیانه وه‌كو شه‌ربه‌ت به‌كارده‌هێنرێت و تایبه‌تمه‌ندى دژه هه‌وكردن و دژه به‌كتریایى تێدایه.
چه‌ند گیراوه‌یه‌ك بۆ رێگرى له نه‌خۆشییه‌كانى شێرپه‌نجه:
یه‌كه‌م:
چه‌ند گه‌ڵایه‌كى كه‌له‌رم
كووپێك تووى فه‌ره‌نگى
دوو كه‌وچك تۆوى رێحانه
یه‌ك كووپ و نیو ئاوى گوێز هیند
هه‌موو پێكهاته‌كان تێكه‌ڵ بكه و دواتر بیخۆره‌وه ئه‌م گیراوه‌یه برێكى زۆر ڤیتامین ئه‌ى، سى، كه‌ى، پۆتاسیۆم، له‌گه‌ڵ برێكى زۆر دژه ئۆكسید كه ده‌توانێت خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ناو ببات.
دووه‌م:
مۆز
سێ‌و
كه‌مێك برۆكلى
یه‌ك كووپ و نیو ئاوى تفت
ئه‌م جۆره گیراوه‌ییه‌ى تر ده‌توانرێت هه‌وكردن له‌ناو ببات چه‌ند برێكى زۆر دژه‌ئۆكسیدى تێدایه له‌گه‌لأ پۆتاسیۆم و ڤیتامین ئه‌ى و سى.
سێیه‌م: ئه‌مانه‌ش یه‌كێكه له پێكهاته سروشتییه‌كان كه بۆ رێگریكردن له شێرپه‌نجه به‌كارده‌هێنرێت.
یه‌ك پرته‌قاڵ
به‌ك كووپ سپێناخ
یه‌ك كووپ ئه‌نه‌ناس
یه‌ك كووپ و نیو چایى سه‌وز
به‌هه‌مانشێوه ئه‌م گیراوه‌یه دژى هه‌وكردنه رێگه له شێرپه‌نجه ده‌گرێت چه‌ندان ڤیتامینى گرنگى تیدایه كه له‌ش ده‌پارێزێت له چه‌ندان نه‌خۆشى به‌تایبه‌تى نه‌خۆشییه‌كانى شێرپه‌نجه. برێكى زۆر ئاسن و ترشى فۆلیكى تێدایه.
چواره‌م: ئه‌م گیراوه‌یه له چه‌ندان پێكهاته‌ى گرنگ پێكدێت
یه‌ك كووپ تووى فه‌ره‌نگى
یه‌ك كووپ پاپایا
كه‌مێك شانه‌ى هه‌نگ
یه‌ك كووپ و نیو شیرى گوێز هیند
هه‌موو پێكهاته‌كان به باشى تێكه‌ڵ بكه و دواتر وه‌كو شه‌ربه‌ت بیخۆره‌وه، ئه‌م گیراوه‌یه برێكى زۆر دژه‌ئۆكسیدى تێدایه له‌گه‌ڵ ڤیتامین بى و سى له‌گه‌ڵ پۆتاسیۆم و ترشى لاوریك وه هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندى ئه‌لكالیزینگ تێدایه كه ده‌توانرێت خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ناو ببات.