پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی شۆفێران دەکات
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر کەمێک پێش ئێستا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا داوا لە شۆفێران دەکات نەچن بۆ ڕێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆ سەر چیای سەفین و رێگاکە بە رێگایەکی مەترسیدار ناوەزەند دەکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووچۆی هەولێر هاتووە، سەرجەم شۆفێران و هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە رێکای دەربەندی گۆمەسپان کە بۆ سەر چیای سەفین دەچیت لە مەفرەقەکەوە بۆ سەر شاخی سەفین پاکنەکراوەتەوە لە بەفر بەهۆی زۆر ریژەی بەفرەکە، ئیستا بەستوویەتی و بووە بە شەختە و بەستەڵەک بۆیە بە ڕێگایەکی مەترسیدار ئەژمار دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە شۆفێران دەکات بەهیچ شێوەیەک ئەو ڕێگایە بەکارنەهێنن تاوەکو ئەو کاتەی پاکدەکرێتەوە چونکە مەترسیدارە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تکاتان لێدەکەین کە بۆ گرتنی وێنەیەکی ناو بەفەر خۆتان تووشی کێشە مەکەن چونکە بەم دۆخەی ئێستای ڕێگاکە و بەم نزمبوونەوەی پلەی گەرمییە تیمەکانی بەفر ڕاماڵینیش کارەکانیان سەخت بووە.