ماكرۆن پۆستێكی بە زمانی عەرەبی لە فەیسبووكەكەیدا بڵاو كردەوە

دوێنێ پێنج شەممە ئیمانوێڵ ماكرۆن سەركۆماری فەرەنسا لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبوك)، پۆستێكی بە زمانی عەرەبی بۆ قوربانیانی تەقینەوەكەی دوێنێی منبج بڵاو كردەوە.

یەكەم جارە ماكرۆن لە فەیسبوكەكەیدا بە زمانی عەرەبی نووسینێك بڵاو بكاتەوە، ئەمەش بووە جێی دەستخۆشی هاووڵاتیانی عەرەب لە فەرەنسا و جیهانی عەرەبی، ماكرۆن نووسیویەتی، هەست بە خەمباری دەكەم لە بەرانبەر قوربانیانی هێرشە تیرۆریستیەكەی كرایە سەر شاری منبج، قوربانییەكان لە پێناو ئێمەدا گیانیان بەخت كرد.

هەروەها نووسیویەتی، لەم ساتە ناخۆشانەدا، فەرەنسا شان بەشانی ئەمریكای هاوپەیمانی دەوەستێ، كە سوورە لەسەر شەڕی نەهێشتنی تیرۆریستانی داعش تا كۆتایی، جێی باسە لە تەقینەوەكەی دوێنێی شاری منبج لە سووریا، بیست كوژران، كە پێنج كەسیان سەربازی ئەمریكی بوون.

Back to top button