دامهزراوهيهكى ئهمهريكى: مهسرور بارزانى گونجاوترین بژاردەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران
چاودێرانی سیاسی و مامۆستایانی زانکۆ لهناوهوه و دهرهوهی كوردستان دەڵێن کابینەی تازەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسروور بارزانی کابینەیەکی بەهێز دەبێت. هۆکارەکەشی بۆ بەهێزی سەرۆکی کابینەکە و بەهێزی ناوەندی بڕیاری سیاسی و سیاسیەتی روونی دۆخی ناوخۆی پارتی دەگەڕێننەوە.
جێگری سەرۆکی تۆڕی سەرکردایەتیی ترەنس ئەتلەنتیک، کە تینک تەنکێکی بەناوبانگە لە واشینتۆن، پێیوایە مەسروور بارزانی گونجاوترین بژاردەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ساشا تۆپێریچ رايگهياند، هێشتا ههرێمى کوردستان بە هەڕەشەی ئەمنییەوە دەورە دراوە هەر بۆیەش سەرکردایەتیکردنی ئەم هەرێمە لەلایەن کەسێکەوە کە شارەزاییەکی بەهێزی لە بواری ئەمنییەوە هەیە، هەم دەتوانێت ههرێمى کوردستان بپارێزێت و هەم پهيوەندییەکانی نێوان ئەمهریکا و کوردستان بباتە ئاستێکی بەرزتر.
تۆپێریچ هەروەها ئاماژە بەوەش دەدات جیا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بنبڕکردنی گەندەڵی لە پێشينهى کارەکانی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی کوردستانە و لەم رووەوە ئەمهریکا و هەموو کۆمەڵگە دیموکراتەکان هاوکاری مهسروور بارزانی دەکەن.