تیمێکی دەزگای لێکۆڵینەوەی ئەمەریکا FBI گەیشتە شاری منبج
دوا نیوه‌ڕۆی رۆژی چوار شه‌ممه ۱٦ـی كانوونی دووه‌می ۲۰۱۹ له شاری منبج له كۆڵانی سندس ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ٢ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و ٩ كه‌سی دیكه كوژراون و زۆری دیكه‌ش بریندار بوون. جگه له‌و ٢ سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه، هه‌موو قوربانییانی دیكه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه هاوڵاتیی سیڤیلن.
ڕێكخراوی تێرۆریستی داعش له ڕێگه‌ی هه‌واڵده‌رێكه‌وه بۆ ” سكای نیوز” به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆو كه ئامانجیان مه‌فره‌زه‌یه‌كی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا بووه .
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی منبج ،مایكڵ مەككۆڵ، ئەندامی باڵای قەوارەی كۆماریەكان لە لێژنه‌ی كاروباری دەرەوە لە كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا لەبەیاننامەیەكدا لەبارەی تەقینەوەكەی شاری مونبج، داوا لەسەرۆكی ئەمریكا دەكات، داعش هێشتا ماوە و كشانەوەی هێزەكانمان له سووریا، ڕێگا بۆ بەهێزبوونەوەی تیرۆریستان خۆش دەكات ،پێویسته له بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا پاشگەز بێتەوە”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ۱۸ـی كانوونی دووه‌می ۲۰۱۹ ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند:” تیمێکی دەزگای لێکۆڵینەوەی ئەمەریکا FBI له‌سه‌ر ئاستی باڵا گەیشتونه‌ته شاری منبج بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوە خۆکوژیـیەی رۆژی چوار شه‌ممه”.