ئه‌مریكا دێته سه‌رخه‌ت و كۆتایی به بازرگانی به‌تاڵانبردنی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌هێنیت
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند:” پشتیوانی له كورده‌كان ده‌كه‌ین،كورده‌كان تۆزێک نەوتیان هەیە دەیفرۆشن بە ئێران، پێشمانگوتوون نەوت بە ئێران مەفرۆشن”.ئه‌وه‌ش به مانای ئه‌وه‌دێت كه ئه‌مریكا نایه‌وێت بازرگانى نه‌وتى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران‌دا به‌رده‌وامبێت.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان ماوه‌ی زیاتر له ۱۵ ساڵه مامه‌ڵه‌ی نه‌وتی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ده‌كات ،چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر،مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له وتارێكیدا نوسویه‌تی و ده‌ڵێت:”لهچاڵگه نه‌وته‌كانی (جمبور) له‌ناحیه‌ی تازه خورماتووی كه‌ركوكدا، رۆژانه ئێستاش ٣٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، به كاروانی ته‌نكه‌ری به‌رپرسان تاڵان ده‌كرێت، شه‌وانه به‌ره‌و سلێمانى رێچكه ده‌به‌ستن”.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ” خـواكـوڕك ” ئه‌مریكا بۆ پرسی مامه‌ڵه‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و ئێران له ڕێگه‌ی شاندێكه‌وه هاتووه‌ته سه‌رخه‌ت و ده‌یه‌وێت كۆتایی به‌و بازرگانییه نه‌وته بهێنێت، كه له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان‌و ئێران‌دا هه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كان شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی ژه‌نه‌راڵ پاتریك ڕۆبهرسۆن فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپراسیۆنه تایبه‌تییه‌كان له‌عێراق سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له لاهورو پۆڵاد جه‌نگی و جه‌لال شێخ ناجی به‌رپرسی هه‌واڵگری هیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی كردووهولهبارهی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كه له‌كه‌ركوكه‌وه گروپێكی یه‌كێتی هه‌نارده‌ی ئێرانی ده‌كات كۆبونه‌ته‌وه .
لاهور جه‌نگی و گروپه خیانه‌تكاره‌كه‌ی له پێناو به‌تاڵانبردنی نه‌وتی كه‌ركوكدا رۆژی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر رێكه‌وتنێكی ژێر به ژێری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كاندا كرد‌و به‌هۆیه‌وه نیوه‌ی خاكی كوردستان به خه‌ڵكه‌وه ڕاده‌ستی داگیركه‌رانی كرد .