ڕۆژنامەی نیۆرك تایمز: هۆشداری لە کەم بوونەوەی ڕێژەی دانیشتوانی ئەمریکا دەدات، داوای کردنەوەی دەرگای پەنابەران دەکات

لە ڕاپۆرتێكدا ڕۆژنامەی نیۆرك تایمز ھۆشداری دەدات لە نا ھاوسەنگی ڕێژەی لەدایك بون و مردن لەو وڵاتەو داوا دەكات ڕێگە بدرێت كۆچبەران بە ڕێژەیەكی دیادی كراو ڕوو بكەنە ئەو وڵاتە و ڕێیان بۆ بكرێتەوە.

لە ڕاپۆرتەكەدا ھاتووە ڕێژەی ١٣،٧٪‏ ی دانیشتوانی ئەمریكا لە باوكێكی بیانین و لە ساڵی دادێ ئەو ڕێژەیە بۆ ١٥٪‏ بەرز دەبێتەوە.

بە پێی یاسای جۆنسۆن ڕێد ھەموو وڵاتێك ساڵانە دەبێت ٢٪‏ كۆچبەر وەربگرێت بەڵام لە ساڵی ١٩٦٨ بە پێی بڕیارێكی كۆنگرێس ئەو یاسایە كاری پێناكرێت و ئەو وڵاتە زۆر بە زەحمەت كۆچبەر وەردەگرێت.

ڕۆژنامەی نیۆرك تایمز پێشنیاری كردووە یاسایەكی تایبەت بە كۆچبەران دەربكرێت گەرنا لە ئایندە ژمارەی دانیشتوانی ئەمریكا زۆر كەمدەكات

Back to top button