ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان بۆ کەس و کاری شەهیدان

 

لەگەڵ نزیک بوونەوەی وادەی فەریزەی حەج ئامادەکاری بۆ ئەو مەراسیمە ئاینیە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سه‌رجه‌م وارسی شه‌هیدانى سه‌نگه‌ر و جینۆساید ئاگەدار ده‌كاته‌وه‌ سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى سنوورى خۆیان بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستى ناونووسین بۆ ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست (خواکوڕک) كه‌وتووه‌، ڕایگه‌یاندووه‌ “سه‌رجه‌م شه‌هیدانى سه‌نگه‌ر و جینۆساید ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى سنوورى خۆیان بكه‌ن بۆ ناونووسین به‌ مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج”.

به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، پرۆسه‌كه‌ به‌ شێوه‌ى تیروپشك ئه‌نجام ده‌درێ و سه‌رجه‌م پێداویستى و خه‌رجیه‌كانى ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى خودى خانه‌واده‌ى شه‌هیدان.

Back to top button