گرنگترین سوودەکانی مێخەك
بەپێی توێژینەوەکان، مێخەک سوودێکی یەکجار زۆری ھەیە بۆ تەندروستی، ھەروەھا مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت، مێخەک دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامین و ماددەی خۆراکی بەسوود، گرنگترین سوودەکانیشی بریتیین لە:-
١- سیستەمی بەرگری لەش بەھێز دەکات.
٢- یارمەتی کرداری ھەرس کردن دەدات.
٣- رۆڵێکی کاریگەری ھەیە، لەپاککردنەوەی جەستە لە ماددە ژەھراوییەکان و بەکتریا.
٤- مێخەک رۆڵێکی کاریگەری ھەیە لە چارەسەری سەرئێشە.
٥- ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە و شێرپەنجە و رۆماتیزم کەم دەکاتەوە.
٦- چارەسەرە بۆ نەخۆشییەکانی دەم و پوک.