ئەگەر واز لە خواردنەوە گازیەکان بهێنیت، جەستەت چی بەسەردێت؟

وازهێنان لە خواردنەوەی خواردنەوە گازیەکان بڕیارێکی دروستە، بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە تەندروستیت بپارێزیت، چونکە کاریگەری سلبی لەسەر جەستە هەیە، بڕێکی زۆر پێکهاتەی خراپی تێدایە.

لەمبارەیەوە پێگەی jamalouki لەرووی تەندروستیەوە، باس لە سوودەکانی وازهێنان لە خواردنەوە گازیەکان دەکات، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە ئالوودەی بوون و زۆر دەیخۆنەوە:

1-بەگوێرەی توێژینەوە زانستییەکان، هەندێک کەس واهەستدەکەن کە واز لە خواردنەوە گازیەکان بهێنن، تووشی سەرئێشە دەبن، بەڵام ئەمە هەڵەیە، چونکە خواردنەوە گازیەکان ماددەی “ئیسپارتامی” تێدایە، کە وادەکات تووشی دڵەڕاوکێ و سەرئێشەت بکات و هێواش هێواش خانەکانی مێشک لەناودەدات و ناچالاکی دەکات.

2-وازهێنان لە خواردنەوە گازیەکان، رێگایەکە بۆ تامکردنی خواردنەکان بەشێوەیەکی باشتر و چێژی زیاترە، چونکە توێژینەوە زانستیەکان جەخت دەکەنەوە لەوەی خواردنەوە گازیەکان هەستەکانی تامکردن کەمدەکاتەوە، بەهۆی زیادبوونی رێژەی شەکرەوە.

3-خواردنەوەی گازیەکان ئەگەری زیادبوونی کێشت بە رێژەی 65% لە ماوەی 10 ساڵدا زیاد دەکات، چونکە یارمەتیدەرە بۆ کۆبوونەوەی چەوری، بەڵام وازهێنان وادەکات کێشت هاوسەنگ بێتەوە.

4-ئێسک بەهێزدەبێتەوە، چونکە خواردنەوە گازیەکان ئێسک دەپوکێنێتەوە و لەگەڵ گەورەبوونی تەمەن هەست بەئازاری دەکەیت.

5-ئەم خواردنەوانە دەبێتەهۆی ئەوەی ئارەزووت بۆ خواردنی ناتەندروست و چەوری و شەکرەکان زیاتر بێت، بەڵام دوورکەوتنەوە وادەکات ئارەزووی خواردنی تەندروست بکەیت.

Back to top button