ماچ دەبێتەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکان

ماچکردن، کە نێوەندێکە بۆ دەربڕینی سۆز و خۆشەویستی لەهەمانکاتدا هۆکارێکە بۆ گواستنەوەی نەخۆشییەکان، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی بەرگری جەستەیان لاوازە.

زاناکان لەپاش ئەنجامدانی چەند توێژینەوەیەک جەخت دەکەنەوە لەوەی کە ماچ، رەنگە ببێتەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و ئازاری جومگەکان و ئێسک و هەڵئاوسانی جگەر و سپڵ.

پزیشکی پسپۆڕ میشال ئەبو سەلبی لەمبارەیەوە دەڵێت “ماچکردن سەرچاوەیە بۆ هەوکردن و ڤایرۆسی جگەر، یان بوونی ئازاری قوڕگ و هەوکردنی لەوزەتێن و ئازاری جومگەکان و ئێسک و هەڵئاوسانی جگەر و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، بەڵام بێگومان ئەمە پەیوەستە بە بەرگری لەشی ئەو کەسەوە، چونکە ئەگەر بەرگری لەش لاوازبێت راستەوخۆ تووشدەبیت”.

Back to top button