پۆلیسی ئەلیکترۆنیی لە عێراقدا دروستدەکرێت
بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە سیبرانییەکان بۆسەر دامەزراوە فەرمییەکانی عێراق پۆلیسی ئەلیکترۆنیی لە عێراقدا دروستدەکرێت.
لەوبارەیەوە بەرپرسێکی ئەمنی عێراق بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی ڕاگەیاندووە،پرۆژەی شورای عیراقی ژمارەیی، كۆمەڵێك رێوشوێنی تەكنیكییە بۆ پاراستنی عیراق لە هەر هێرشێكی سیبرانی كە دامەزراوە فەرمییەكان، یان كەرتەكانی كار، یان بوارەكانی بەكارهێنانی پرۆسە ئیلیكترۆنییەكان لە ژیاندا بكاتە ئامانج.
بە مەبەستی پتەو کردنی ئاسایشی سیبرانی، پێشتر ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی، پرۆژەی شورای عیراقی ژمارەیی پەسەندكردبوو.
لەلایەکی دیکەوە، نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەو بارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەکردبوو، “ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی، دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەكانی لە وڵاتدا تاوتوێ كردووە، و رێوشوێنی پێویستيشی لەبارەیانەوە گرتۆتەبەر”.