ڤاڵڤێردی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە بەردەوام دەبێت

ڕاهێنەری یانە کەتەلۆنییەکە لە وەرزی داهاتوودا لەگەل یانەکەی بەردەوام دەبێت و سەرۆکی ئەو یانەیەش پشتگیری خۆی بۆ ڕاهێنەری ناوبراو دووپاتکردووەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، جۆزێب بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە میدیاکانی ئیسپانیای ڕاگەیاندووە، ئەرنستۆ ڤاڵڤێردی وەرزی داهاتوو لەگەڵ بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە کۆتایی ئەم وەرزە، بۆندەکەی ئەو ڕاهێنەرە لەگەڵ بەرشەلۆنە کۆتایی پێدێت بەڵام بە ڕەزامەندی هەردوولا بۆندەکە بۆ وەرزێکی دیکەش نوێ دەکەینەوە.

سەرۆکەکەی بەرشەلۆنە بە رۆژنامە ئیسپانییەکەی وتووە، “لەوە دڵنیاین کە ڤاڵڤێردی وەرزی داهاتووش ڕاهێنەری بەرشەلۆنەیە و لەو بابەتەوە گەیشتووینەتە ڕێککەوتن. ئیدارەی یانەکەمان باوەڕی تەواوی بە ڤاڵڤێردی هەیە و ئەو کەسێکی زانایە و بە یاریکردنی بەرشەلۆنە ئاشنایە و ئێمە وەک ئیدارەی یانەکەمان لە ئەنجامەکانی ئەو راهێنەرە ڕازین”.

Back to top button