شەکری ناو سۆس و خواردنەوە گازیەکان هۆکارە بۆ شێرپەنجە

 

زاناکان هۆشداریدەدەن لە خواردنی سۆسە ئامادەکراوەکان و خواردنەوە گازیەکان، چونکە هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.

پسپۆڕانی زانکۆی تەکساس لە ئەمەریکا، توێژینەوەیەکی زانستی ئەنجامدەدەن، دەربارەی زیادبوونی رێژەی شەکری خوێن و کاریگەری لەسەر دروستبوونی خانەی شێرپەنجە، لە ئەنجامدا دەرکەوت ئەو شەکرەی لە سۆسە سورە ئامادەکراوەکان و خواردنەوە گازیەکاندا هەیە، هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.

زاناکان ئاماژە بەوەشدەدەن کە کاریگەری خواردنەوە گازی و سۆسەکان بۆ خانمان زۆر زیاترە، بەتایبەت بۆ شێرپەنجەی مەمک، هەربۆیە هۆشداریدەدەن لە کەمکردنەوەی.

Back to top button