کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 19/1 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی ھەندێک پەڵە ھەور.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یەکشەممە 20/1، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی ھەندێک پەڵە ھەور.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ھاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، کە لە کاتەکانی بەیانیی ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری دروستبوونی شەختە ھەیە.

  

Back to top button