هوشیار زێباری: هەوڵێکی حزبە شیعییەکان دژی ئه‌مریكا ئاشکرا دەکات

هۆشیار زێباری وه‌زیری پێشووی دارایی عێراق ئاشكرای كرد، داوای سه‌ركرده‌ شیعیه‌كانی عێراق بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ پشتییه‌وه‌ به‌ڵێن و داواكاری و ئامۆژگاری ئێرانی له‌ پشته‌وه‌یه‌ كه‌ ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ شیعییه‌كانی كردووه‌.

زێباری له‌ تویتێكی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی، سه‌ركرده‌ شیعه‌كانی عێراق به‌ ئامۆژگاری ئه‌مه‌ریكا فشارێكی زۆر چڕیان دروستكردووه‌، تا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق بكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌یش له‌ ڕێی ده‌ركردنی یاسا له‌ په‌رله‌مانی وڵاته‌وه‌.

ئاماژه‌ی داوه‌، ئه‌مه‌ بووه‌ته‌ پرسێكی سیاسی سه‌ره‌كی و له‌ داهاتوویه‌كی نزیك ئه‌م هه‌وڵه‌ی لایه‌نه‌كانی شیعه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و جموجۆڵی ئه‌و ڕه‌وته‌ له‌ په‌رله‌مان بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌كی له‌مجۆره‌ چڕ ده‌كرێته‌وه‌.

دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003، حزبە شیعییەکانی ئەو وڵاتە، کە ئێران پاڵپشتییان دەکات، دەستیان بەسەر حوکمڕانیی عێراقدا گرت.

Back to top button