بههۆی بهستنی شهقامهكانهوه له سلێمانی چهندێن ڕوداوی هاتوچۆ ڕویدا
بەهۆی سەرما و بەستنی ڕێگای سەر پردی چواڕیانی سەرچنار، ژمارەیەك ئۆتۆمبیل تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون.
كاروان محەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕاگەیاند:” ڕووداوەكە بەیانی دوێنی بووە، كە تیایدا ژمارەیەك ئۆتۆمبێل پێكیانداداوە، بەڵام جگە لەزیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.”
بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرو بارانهی كه ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، لەچەندین رێگای پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك، ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە.