ترهمپ دهستپێشخهری بۆ دیموكراتهكان دهكات
ئەمڕۆ شەممە ۱۹ی كانوونی دووەمی ۲۰۱۹، پەكخستنی بەشێك لەئیشوكارەكانی حكومەتی ئەمریكا پێ دەنێتە ۲۹ هەمین رۆژییەوە، بەهۆی پەكخستنی بەشێك لە كارەكانی حكومەتی ئەمریكا، ۳۸۰ هەزار كارمەندی حكومەت كارەكانیان راگیراوە، ٤۲۰ هەزار فەرمانبەری دیكەش بەبێ موچە كار دەكەن.
بەپێی تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن، بڕیارە ترەمپ دەستپێشخەری بۆ دیموكراتەكانی وڵاتەكەی بكات بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوە، ئەوەش دەبێتە سێیەمین پێشنیاز كە سهرۆكی ئهمریكا ئاڕاستەی دیموكراتەكانی دەكات.
ناكۆكی نێوان دیموكراتەكان و دۆناڵد ترەمپ دوای ئەوە هات كەئەمەی دواییان داوای لە كۆنگرێسی وڵاتەكەی كرد بڕی زیاتر لە ۵ملیار دۆلار بۆ دروستكردنی دیواری نێوان ئەمەریكا-مەكسیك تەرخان بكات، بەڵام دیموكراتەكان كە زۆرینەی كۆنگرێسیان بەدەستەوەیە داواكەیان رەتكردەوه.
داخستنی بەشێك لە حكومەتی ئەمریكا و راگرتنی كارەكان بە درێژترین داخستنی حكومەتی ئەمریكا دادەنرێت لە مێژوی ئەو وڵاتەدا، پێشتریش لەسەردەمی سەرۆكایەتیەكەی بیل كڵنتن، بەشێك لەكارەكانی حكومەت پەكی كەوت كە لە ۱۵ی مانگی ۱۲ی ساڵی ۱۹۹۵ بۆ ٦ی مانگی یەكی ساڵی ۱۹٦٦ بەردەوام بوو.