مەترسی هەیە پەیەدە 20 كادیری پارتی گوللە باران كردبێت
خواكوڕك
پارتی دیموكراتی كوردسانی _سوریا، رایدەگەێنێت، رۆژانە رەشبگیری كادیر و لایانگرانی و بەرپرسانی ئێمە بەردەوامە و ژمارەی گیراوانمان رۆژانە بەرز دەبێتەوە، سوریا و رۆژئاوای كوردستان بۆتە زیندانیەكی گەورە بۆ كوردانی رۆئاوای كوردستان.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی ناو پەدەكەسێ، ئەو حزبە بەدوای چارەنووسی 20 كادیری باڵای حزبەكەی دەگەرێت كە ماوەیەكە لە زیندانەكان دیار نەماون، سەرچاوەیەكیش دەلێت مەترسی گوللە باران كردنیان هەیە، كە لەلایان پەیەدەوە گوللە باران كرابن.
سەرچاوەیەك كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بەهۆی بەدوا داچوونەكانی ئەو پارتە، دەلێت 20 كادیری باڵای ئێمە لەسوریا لەلایان پەیەدەوە رفێنراون، لە زیندانیەكانی ئاسایش دابوون، بەڵام بۆ ماوەی پێنج مانگە ئەو بەندكراوانە دیار نەماون و پارتی دیموكراتی كوردستان_سوریاش بەدوای چارەنووسی ئەو كادیرانە دەگەرێت و دەلێت مەترسی گوللە باران كردنیان هەیە لەلایان پەیەدە.
سەرچاوەكە گوتیشی ئەو 20 كادیرە باڵایەی پەدەكەسێ لە رۆژئاوای كوردستان گیراون لە بۆنەو چاڵاكی سیاسی مەدەنیانە كە ئێستا چارەنووسیان دیار نیە.