خـواكـوڕك ناوی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی پارتی و گۆران ئاشكرا ده‌كات
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پۆسته‌كانه‌وه ئه‌م هه‌فته‌یه كۆده‌بنه‌وه‌و ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كه‌ن .
به پێی زانیارییه‌كانی ” خــواكــوڕك ” پارتی و گۆران لیژنه‌ىه‌كی تایبه‌تیان بۆ دیاریكردنى پۆسته‌كان پێكهیناوه‌وله پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ریه‌ك له ( فرسه‌ت سۆفى و دڵشاد شه‌هاب ) ئه‌ندامى ئه‌و لیژنه‌یه‌ن و له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش هه‌ریه‌ك له (عه‌لى حه‌مه ساڵح، ئاراس وه‌لى، دانا عه‌بدولكه‌ریم) ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ن.
هه‌رله‌باره‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی پارتی و گۆران لیژنه‌یه‌كی تر پێكهێنراوه كه تایبه‌ته به نوسینه‌وه‌ى كارنامه‌ى حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ندامانى لیژنه هاوبه‌شه‌كه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌ریم له پارتی دیموكراتی كوردستان ( ئازاد به‌روارى و جه‌عفه‌ر ئیمینكى ) له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (جه‌لال جه‌وهه‌ر و مسته‌فاى سه‌ید قادرن ) به‌شدارن.
ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌ردوو لیژنه هاوبه‌شه‌كه‌ی پارتی و گۆران له‌باره‌ی كارنامه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان كۆده‌بنه‌وه .
به‌پێی پرۆژه‌كه‌ی پارتی و گۆران سیستمی حوكمرانی هەرێم بكرێتە پەرلەمانى و پەرلەمانیش بكرێتە مەرجەعی یەكلایی كردنەوەی بڕیارە چارەنوسسازەكان و لەماوەی ئەم خولەی حكومەت و پەرلەماندا هەرێمی كوردستان ببێته خاوەنی دەستور.