یه‌كێتی كاندیدی خۆی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاری ده‌كات
بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری بكات .
به پێی زانیارییه‌كانی ” خـواكـوڕك ” هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌و كاندیدی حزبه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری ده‌كات .
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان له كۆبونه‌وه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دا ناوی هه‌ریه‌ك له رێواس فایەق و بێگەرد تاڵەبانی دەخرێتەروو بۆ ئەوەی بەدەنگدان یەكلایی بكرێتەوە و یەكێكیان بكرێتە كاندیدی یەكێتی بۆ سەرۆكی پەرلەمان.
دوای كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڵینیان دا كه یه‌كێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه ،لای خۆیه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستانیش به یه‌كێتی گوتووه هه‌رناوێك زۆرینه‌ی ده‌نگدان بهێنیت له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێی ڕازین .