هه‌سه‌ده دوو چه‌كداری ئه‌مریكی سه‌ربه داعش ده‌ستگیر ده‌كات
ئەمڕۆ شەممە ۱۹-۱-۲۰۱۹هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه‌و ڕایانگه‌یاند:” لە پارێزگای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا،وو چەکداری ئەمریکیی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر كراوه “.
له‌به‌یاننامه‌كه‌ی هه‌سه‌ده هاتووەو ده‌شڵێت :” جگە لەو دوو چەکدارە ئەمریکییە، دوو چەکداری پاکستانیی رێکخراوەکە و چەکدارێکی ئیرلەندیی رێکخراوەکەش، دەستگیر کراوه”.
هێزەکانی سووریای دیموکراتی هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوی باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.