بۆچی کـــوردانـی ســوریا پێشـنیاری ناوچـەی ئارام لـەگەڵ تورکیـا ڕەتدەکـەنەوە

ئاماده‌كردن:ســەباح ئـاودەل
 
کــوردانی سـوریا پێشـنیاری تایبـەت بـە دامەزراندنـی ناوچەی ئارام لـە سـەر سـنووری سـوریا – تـورکـیا ڕەتدەکەنــەوە، ئـەمەش لـەلایەن ئـەڵدار خەلیل سـەرکردەی دیاری بـەڕێـوەبەری خۆجێـیی په‌یه‌ده‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان، پشــتڕاست کـرایەوە و گوتــی دەکـرێ نـەخشەی یاخوت هێڵێـك لـە نێـوان تورکیـا و باکووری سـوریا ڕابکێشرێ بـە پێشـڕەوی هێزێك کـە ســەر بە نەتەوە یـەکگـرتووەکان بـێ و بـۆ سـەقامگیری ئاشتی ناوچەکـە یاخــود بـۆ دڵنیـایـی کە تورکیـا لەشکـرکێشی ناکـاتە ســەر ناوچەکانیـان،  جگـە لـه‌وه‌ش بـەهیـچ پێشـنیارێکی تـر ڕازی نابـن چـونکە ئـەمـە پەیـوەستە بـە ســەروەری سـوریا و ناوچـەی خۆجێـەتیمان و پێ وایــە کـە تورکیـا بـێ لایـەن نی یە و لایـەنێکـە لـەو ملمـلانێیەی کە هـەیـە لـە ناوچـەکـە”.
لـەلایەکی تـرەوە وەزیری دەرەوەی ڕوسیـا سێرگی لاڤـرۆف داوای لـە ئـەمریکا کرد کە ئـەو ناوچانـەی لـێ دەکشێـنەوە لـەژێــر چاودێـری تــورکیا بیت و ڕادەسـتی ســوپای سـوریا بکرێـت ، لـە کۆنگرەیـەکی ڕۆژنامەنوسی دا لاڤـرۆف گوتـی ئـێمـە دڵنیـایـن کـە تاکـە بـژاردە ڕادەستکـردنی ئـەو ناوچانـەیە بـۆ دەسـەڵاتی حکومـەت و هێـزە ئـەمنیـەکانی سـوریا وڕاشیگەیانـد کە بەم زووانـە فلادیمێر پۆتیـن و رەجەب تەیب ئـۆردوگان لـە روسیـا دەربارەی دامەزراندنـی ناوچـەی ئارام گفتـوگۆدەکـەن، ئـەمەش بـە هاوکاری ووڵاتانی هاوپـەیمانان و لەسەروشـیانەوە ئـەمریـکا دەکرێـت”.
لـەلای خـۆیەوە ئیبراهیم کالـن گوەتەبێژی سەروکایەتی تورکیا گوتـی ئـەنقـەرە ئەیەوێت ئـەم ناوچەیـە و بـەتایبـەتی مینبج هاوشێـوەی شـاری جرابلس و باب و عـەفریـن بـێ، بـەشێوەیـەك کـە ناوچەیەکی ئارام بیـت لـە ڕووی سـەربازی و هەواڵگری و لەژێـر دەسەڵاتـی تورکیـا بیت و بە هاوکاری خەڵکـی ناوچـەکە ، هەر چـەندە پێشــتر سەرۆکی ئـەمریکا دۆنالد تـرامپ ڕایگەیانـد ووڵاتـەکەی بەنیـازە ناوچـەیەکی دابـڕاو دابـمەزرێـنیـت لـە باکـوری سـوریا بە قـــولی بیسـت میل بۆ ناو سوریا”.
واشنتـۆن بـە پێـویستی دەزانـی کـە یەکینەکانی پاراستنـی گەل بـپارێـزی چـونکـە ڕۆلێـکی کاریگـەری هەبـووە لـە شـەری تیرۆرستانی داعش هـەر چەنـدە ئـەنقـەرە بـە کۆمەڵـەیەکی تیرۆرستیـان لـەقەڵەم داوە بـەهـۆی پەیـوەندی پـتەوی لـەگەڵ پارتـی کرێکارانـی کـوردســتان ئـەو پارتـەی کە نزیکـەی ســی سـاڵـە لـەدژی تـورکیـا شه‌ڕ ده‌كات و هیـچ کـات دڵـی بـە بەڕێـوەبردنی خـوجێـیەتی کــوردانـی ئـەو ناوچـانە خــۆش نـەبـووە کـە دایانـمەزرانـد، لـە سـاڵانـی شـەڕ و ملـملانیەکانی 2011 و تــرسـی زۆری هـەبـووە لـە نـزیکبـونەوەیان لـەســەر سـنوور”.
 
Back to top button