ئاژانسی شینخوا:بەرپرسێكی باڵای داعش دەستگیركرا
ئاژانسی شینخوا لە زاری بەرپرسێكی باڵای سەربازی ئەفغانستان بڵاوی كردەوە كە ھێزە ئەمنیەكانی ئەو وڵاتە لە باكوری ئەفغانستان گەورە بەرپرسێكی داعشیان دەستگیر كردووە”.
عەبدول ھادی جەمال وتەبێژی سەربازی ھێزە ئەفغانیەكان ڕایگەیاند ئەو كەسەی دەستگیر كراوە بەرپررسێكی باڵایەو پاش كۆكردنەوەی زانیاری ورد توانیویانە دەستگیری بكەن بەڵام ھیچ زانیاریەكی سەبارەت بە دەستگیر كراوەكە نەخستە ڕوو بە بیانوی گرنگی و ھەستیاری پرسەكە”.
تا ئێستا ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لەو بارەوە ھیچ بڵاوكراوەیەكی ڕانەگەیاندووە داخۆ ئەو بەرپرسە چ پێگەیەكی لە ناو ڕێكخراوەكە ھەیە