حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا
حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له‌باره‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان له پرۆژە یاسای بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى ۲۰۱۹ ئاماده‌یه ده‌ست به گفتوگۆ بكات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ” خـواكـوڕك” ، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ، رێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایی راسپاردووه ئاماده‌بیت و شاندێك بنێرێته به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق.
هاوكات راسپاردنى وه‌زیرى دارایی بۆ ئه‌وه بووه، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایی عێراق و لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى پرسى پشكى هه‌رێم ی كوردستان له‌بودجه‌ى گشتى یه‌كلابكه‌نه‌وه.
بودجه‌ى گشتى عێراق له‌ئێستادا وه‌ك پرۆژه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه ئاماده‌كراوه‌و له‌به‌رده‌م لیژنه تایبه‌ته‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه بۆ گفتوگۆ، كه پشكى هه‌رێم له‌و پرۆژه‌یه به ۱۲.6۷% دیاریكراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، هه‌ولێر ده‌یه‌وێت رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌و باره‌وه واژۆ بكات، بۆ ئه‌وه‌ش شانده‌كه به‌م نزیكانه ده‌ست به‌گفتوگۆ ده‌كات، پێشتریش له‌و باره‌وه چه‌ند گفتوگۆیه‌كى نافه‌رمى ئه‌نجامدراوه.