له‌ دژی كورد سورییه‌كان له‌ توركیا به‌شداری ده‌نگدان ده‌كه‌ن

پێگه‌ی “ده‌یلی سه‌باح” له‌ زاری سوله‌یمان هه‌سه‌ن سویلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاندووه‌” تاوه‌كو ئێستا ۵۳ هه‌زار هاوڵاتی سوری بوونه‌ته‌ هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی توركی ده‌توانن له‌ هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی توركیا له‌ مانگی ئازار، به‌شدار هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.”

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ پێگه‌ی “ده‌یلی سه‌باح” ده‌ڵێت” له‌ ئێستادا له‌ توركیا سێ ملیۆن و ٦۳۲ هه‌زار هاوڵاتی سوری له‌ توركیادان هه‌ن، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی ده‌نگدانه‌كه‌یان تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین جار مشتومڕی لێكه‌وتۆته‌وه‌. به‌ڵام مه‌رج نییه‌ هه‌ر سووریه‌ك له‌ شه‌قام ببینن مافی ده‌نگدانی هه‌بێت. ئه‌و سوریانه‌ی كه‌ ئێستا هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی توركیان پێش ئه‌وه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی له‌ وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵبگیرسێت.”

پێگه‌ی “ده‌یلی سه‌باح” ده‌شڵێت :” ئه‌وانه‌ی كه‌ بوونه‌ته‌ هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی توركی ئه‌و مافه‌یان هه‌یه‌ ده‌نگ بده‌ن، نه‌وه‌كو ئه‌وانه‌ی له‌ توركیا ده‌ژین.”

هاوكاتیش ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌ زاری دوو سه‌رچاوه‌ی ناو پارتی داد و گه‌شه‌پێدان كه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات نوسیوویه‌تی “به‌گوێره‌ی راپرسییه‌ نوخۆییه‌كان پاڵپشتیی جه‌ماوه‌ری حزبه‌كه‌ بۆ ۳۵% تا ۳۲% دابه‌زیووه‌و رێژه‌ی ۳۰% ده‌نگده‌رانیش تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا له‌ رۆژی ۳۱/۳/ ده‌نگ به‌ كێ بده‌ن”.

له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ساڵی ۲۰۱٤ دا، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ٤۳% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا بوو و به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ پێش ركابه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی (پارتی گه‌لی كۆماری) بوو كه‌ كه‌متر له‌ ۲۵% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.

Back to top button