پەیەدە داوای گرەنتی لە مۆسكۆ دەكات
دوای دوو سەردانی نھێنی بۆ دیمەشق دواجار داواكاری پەیەدە بۆ مانەوەی بەشار ئەسەد وەك سەرۆك و پاراستنی یەكپارچەیی خاكی سوریا خرایە ڕوو
سەركردەكانی پەیەدە لە میانەی سەردانیان بۆ دیمەشق و دیداریان لەگەڵ بەرپرسانی سوریا داوای ئۆتۆنۆمیان كردووە بۆ باكوری سوریا و بونی دەستورێكی نوێ كە ببێتە ھۆی دابەشكردنی سەرچاوە سروشتیەكان”.
لەبەرامبەر ئەوەدا ئامادەن بەشار ئەسەد وەك سەرۆكی ھەڵبژێردراو قبوڵ بكەن و پارێزگاری لە یەكپارچەیی خاكی سوریا بكەن،سوریایەكی یەك ھێزو یەك سنورو یەك سەرۆك و یەك ناوەندی بڕیاردان”.
سیپان حەمۆ كە بەشداری كۆبونەوەكانی نێوان ڕژێم و پەیەدە بووە بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت دەڵێت ئێمە ئەو داوایانەمان كردووە بەڵام بە مەرجێك ڕوسیا بێتە ناو دانیشتنەكان و گرەنتیمان بداتێ”.