كەس و كاری شەهیدان و بریندارانی دەستی تیرۆر قەرەبوو دەكرێنەوە
دوای ئەوەی لە ساڵی 2014 رێكخراوی تیرۆریستی جیهانی داعش هێڕشی كردە سەر هەرێمی كوردستان, پێشمەرگە رووبەروویان بردەوە ئەگەرچی لە خاكی كوردستان دورخرانەوە, بەڵام بە خوێنی 10 هەزار پێشمەرگە بووە, هەر قوربانێكی دەستی تیرۆری هەرێمی كوردستان و هەڵە سەربازیەكان قەرەبوو دەكرێنەوە و خانەوادەی شەهیدان بە 50 ملیۆن دینار، برینداریش بە 5 ملیۆن و زیانلێكەوتوانی دیكەش بە شێوەی مەعنەوەی قەرەبوو دەكرێنەوە، لەم هەفتەیەش دەست بە ناو تۆماركردن دەكرێت.
نزار مامە، بەرپرسی ئۆفیسی هەرێمی كوردستانی قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتووانی دەستی تیرۆر لە عێراق رایگەیاندووە “لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆداین بۆئەوەی لە بودجەی ساڵی 2019 پشكێكی تایبەت بۆ قەرەبووكردنەوەی قوربانیان و زیانپێگەیشتووانی دەستی تیرۆر تەرخان بكرێت و بڕیارێكی سەرەتاییش لەمبارەیەوە دراوە”.
بەگوێرەی زانیارییەكانی , ئەم قەرەبووە هەموو پێشمەرگە شەهید و بریندار و هێزە ئەمنیەكانیش دەگرێتەوە، كە لە شەری دژ بە داعش بەشدار بوون.
ئەو كەسانەی كە لە تەقینەوەكانی ناو هەرێمی كوردستانیش بوونەتە قوربانی، قەرەبووەكە دەیانگرێنەوە بەپێ رێنمایەكان قوربانیانی تیرۆری كەسیش دەگرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بریارە لە سێ پارێزگای هەرێمی كوردستان نوسینگەی ناوتۆمار كردن بكرێنەوە.
لەكاتێكیشدا كە حكوومەتی عێراق پێشتر یاسای قەرەبووی زیانلێكەوتوانی ئەنفال, كیمیاباران و جینۆساید بەو شێوە پەسەند كردبوو, كە قەرەبووەكە دەبێت كەسانی سەدام حوسین و ئەو كۆمپانیایانە بیدەن, كە چەكیان بە رژێمی بەعس فرۆشتوە, واتا قەرەبووەكەی نە خستبووە ئەستۆی حكوومەتی عێراق, كورد لە هەوڵی هەمواری ئەو یاسا یە دایە قەرەبووكردنەوەكە بخرێتە ئەستۆی حكوومەتی عێراق. لەمبارەشەوە كرمانج عوسمان، راوێژكاری دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان جەخت دەكاتەوە، “حكوومەتی عێراق پابەند نەبووە بە قەرەبووكردنەوەی ئەنفال، كیمیاباران و جینۆساید، بەڵام ئێستا كار لەسەر یاسایێك دەكرێت، كە حكوومەتی عێراق بە پێدانی ئەو قەرەبووە دەكات و پێویستە ساڵانە لە بودجەی گشتی بەشێك بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بكات”.
قەرەبووی زیانلێكەوتوانی دەستی تیرۆر هەموو ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە زیانیان لە رووداوە تیرۆرستیەكانی پێش داعش و شەری داعش و هەڵە سەربازیەكان بەركەوتەوە, ئەو كەسانەش ناگرێتەوە, كە لە سەرەدەمی رژێمی سەدام زیانیان بەركەوتووە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، تا ئێستا حكوومەتی عێراق سەرووی 3 ملیار دۆلاری قەرەبووی ئەنفال و كیمیاباران و جینۆسایدی هەرێمی كوردستانی نەداوە