بازرگانێكی ســـوری كـە دژی ڕژێـمی سـوریایـە لـە ئــەڵـمانیـا بـە كـوژراوی دۆزرایـەوە

ڕۆژی پێـنج شـەممـەی ڕابـردوو ڕۆنكـرایـەوە كـە پیـاوێـك شـەوی سـێ شـەممە خـەڵتانی خـوێـن كراوە لـە یـەكێك لـە شـەقامەكانی شـاری هامبـۆرگی باكوری ئـەڵمانیا و پاش گواستنەوەی بـۆ نەخۆشـخانە كۆچی دوایــی كـرد ، ئــەو بــزنسمـانە دكتـۆر محمـد عبدالقادر جـۆنە یـە خاوەن دوو باڵـەخانە و دوو دەرمانخانەیـە لـە شـاری هامـبۆرگ وبـەوە ناسـراوە لەو شــارە كـە دژی ڕژێمی ســوریا و سـەرۆكـەكەیـەتی و پێشـتر سـەرۆكی یـەكێتی ســوریەكانی تاراوگـە بـوو و چالاكوانێـكی دیـار بـووە ،
دكتـۆر جـۆنە دوو كچـی لە تەمەنی هەرزەكاری هەیـە لـە ژنــە ڕوسیەكەی و لە شــاری حـەلەبی باكوری ســوریا لە دایـك بـووە پێش 48 ســــاڵ ،
شـەوی سـێ شەممە هێـرشێكی دڕندانەی كرایـە سەری و زووری لێدانەكانیـان بـەتەور لـە سەریان داوە و پەنجـەیەكیـان بـڕیـوە و پـۆلیسی ئـەڵمانیـا زۆر نیگـەرانـە لەوەی فـەرمانی كوشتنی لـە دیمـەشق دەرچـوبـی و لـەسەر ووتەی گەنجێكـی سـوری كە لـە شـوێنی ڕوداوەكـە بـوو و ڕاگەیاندنـەكان پەیـوەندیـان پێـوە كـرد و گرتەیەكی فـیدیۆیـی لەلای بـوو بـۆ دكتۆر جــۆنە كاتـی خەڵتانی خـوێـن كرابـوو بەڵام داوای كرد لە ڕاگەیاندنكاران ناوی ئاشكرا نەكـرێ نەوەك خــانەوادەی لە سـوریا ئازار بـدرێـــن ،
ئــەو گەنجـە گـۆتی بینیم دكتۆر جـۆنە چـووە نا ئـەو باڵەخانەی كە خۆی خاوەنێیتـی و پاش سـەعاتێـك یان سـەعات و نیوێـك دكتـۆر لـە پیژەكانی باڵەخانە بـە لاشەیەكی خوێناوی دەهاتـە خوارەوە بــۆ داواكردنی یارمەتی لـە خــەڵك بـەڵام زۆری بـرینەكانی وای كرد هێزی نەمینـێ و بكەوتــە ســەر شەقام و ئـەو خەڵكەی لە شـوێنی ڕووداوەكە بــوون پەیـوەندیان بـە پۆلیس كرد بـەڵام نەتوانـرا ووتەی لێ وەرگیـری چونكە لـەهۆش خۆی چووبو ، پاشـان پیاوانی پـۆلیس بەدوای ڕووداوەكە داچـوون و بـۆیان ئاشكرا بـو كە دكتۆر جــۆنە لـە شـوقەی خــۆی لە نێـۆ باڵەخانەكەی كە كــرابـوو بە سەنتەری ڕۆشەنبیری سـوری هێرشی دڕندانەی كرایە سـەری ولــەو سـەنتەرە دكتۆر چالاكیـەكانی دژی ڕژێمی ئــەسـەد درێـژەی پێ دەدا ولەهەمان شـوێـن تـەورەكەیان دۆزیـەوە كە تاوانەكەیان پێ ئـەنجام درابـوو ،
یـەكێـك لـە ناسیارانی دكتـۆر جۆنـە كە خەڵكی سـوریایە و ناوی مەیسـون بیرقـدارە ولە هـامبـۆرگ نیشتەجێیە بە پـۆلیسی ڕاگەیانـد كە چەندین كەسیان لە تاراوگە نامـەی هەڕەشەیان بـۆ هاتووە تەنانەت بـۆخۆشـێ نامەیەكی دەنگی لە كەسێكی سەر بـە حیزب اڵلـە پێگەیشـتووە ،
پـزیشكانی ئــەلمانیـا زۆر هەوڵیـان دا دكتۆر جــۆنە ڕزگار بـكەن بەڵام بـەداخەوە بەهۆی بــرینی زۆری جەستەی و بەتایبەتی لـە بەشی سـەرەوەی و نـزیكەی بیسـت تەوریان لەسەریان داوبــوو بـۆیە نەتــوانرا لە مردن ڕزگار بكـرێت ؛

ســەرچــاوە ،، العـربیـە نیت

Back to top button