دواهەمین ئەندامی بنەماڵەی سوڵتانی عوسمانی كۆچی دوایكرد

 

سولتانیەتی عوسمانی بەشێكی گەورەی مێژووی توركیای گرتووە, كە تەنها یەك ئەندامی ئەو بنەماڵە لە ژیاندا مابوو بە ناوی بیلۆن هانم سوڵتان كە لەساڵی 1918 لە دایك بووە كچی فاتیمەی زەهرا سوڵتانە، نەوەی سوڵتان عەبدولمەجیدە و دوایین ئەندامی بنەماڵەی عوسمانییەكانە، كە لە ساڵی 1924 لەگەڵ 250 كەسی دیكە لە توركیا دەركران.

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی بڵاویكردەوە كە بیلۆن لە ماڵەكەی خۆیدا لە لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان بە هۆی نەخۆشی گیانی لەدەستداوە.

دەسەڵاتدارانی توركیا، لە مارسی 1924 یاسایەكیان دەركرد بۆ دوورخستنەوەی 37 پیاوی بنەماڵەی عوسمانی و بەهۆیەوە نزیكەی 250 كەس لە بنەماڵەی عوسمانییەكان، توركیایان جێهێشت.

ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە ساڵی 1924 لەلایەن مستەفا كەمال ئەتاتورك بەهاوكاری وڵاتانی‌ زلهێزی جیهان رووخێنرا، دواتر دەسەڵاتدارانی توركیا، بڕیاریاندا، رەگەزنامەی توركیا لە زۆربەی ئەندامانی بنەماڵەی عوسمانی بستێننەوە.

هاوكات لە ساڵی 1952 رێگە بە ژنان درا بگەڕێنەوە وڵات، بەڵام پیاوان نزیكەی 22 ساڵ دواتر و لە ساڵی 1974 بۆیان هەبوو بگەڕێنەوە بۆ توركیا.

Back to top button